پەیامی کورد...سێیەمین خەڵاتی ئەدەبیی "ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و بڵاوکردنەوەی باشوور" لە ئیلام دابەش کرا
سێیەمین دەورەی خەڵاتی ئەدەبیی “ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و بڵاوکردنەوەی باشوور” بەڕێو چوو و دوو کەسایەتیی ئەدەبیی ڕۆژهەڵاتی کودستان وەکوو کەسایەتیی ساڵ هەڵبژێردران و خەڵاتی ئەم دەورەیەیان پێ بەخشرا.
لە سێیەمین دەورەی خەڵاتی ئەدەبیی “ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و بڵاوکردنەوەی باشوور”دا کە ڕۆژی هەینی 17/12/2021 بە بەشداریی 56 نووسەر، شاعیر، وەرگێڕ، ڕۆژنامەنووس و چالاکیی بواری ئەدەبی و فەرهەنگیی کوردیی کوردستان، لە شاری ئیلام بەڕێوە چوو، دوکتۆر ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده، له به‌شی لێکۆڵینەوە و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و دوکتۆر عه‌لی ئولفه‌تی، له به‌شی ئه‌ده‌بیاتی داهێنەرانە (شیعر و چیرۆک)دا لەلایه‌ن ده‌سته‌ی ڕاوێژکاریی سێیەمین ده‌وره‌ی خەڵاتی ئه‌ده‌بیی باشوورەوە هەڵبژێردران و خەڵاتی ئەدەبیی ئەم دەورەیەیان پێ بەخشرا.
دوکتۆر ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده، له ساڵی ١٩٧٥ له شار شنۆ لەدایک بووە و له زانکۆی ئازادی تاران بڕوانامەی دوکتۆرای فەلسه‌فه‌ی زانستیی وەرگرتووە و ئێستا مامۆستای قوتابخانە و زانکۆیە و نووسەر و توێژەر و کەسایەتییەکی بەتوانای بواری فکری و فەرهەنگی و ئەدەبیی کوردییه کە له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا لە بواری لێکۆڵینەوە و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا شوێنپه‌نجه‌ی دیارە.
دوکتۆر مه‌حموودزاده، لە بوارەکەی خۆیدا گەلێک وتار و بابەتی لیکۆڵینەوەیی و چەند کتێبی چاپ و بڵاو کردووەتەوە کە دەتوانین ئاماژە بەو کتێبانەی خوارەوە دەکەین:
ــ پێکهاتەی بەیتی کوردی، ۱۳۸۱، وەشانگەی سەلاحەددین ئەیوبی.
ــ ئافاقی شیعری نالی، ۱۳۹۹، وەشانگەی مادیار.
ــ تحلیل کنش در منطق موقعیت، ۱۳۹۶، نشر طرح نقد.
دوکتۆر عه‌لی ئولفه‌تی، نووسه‌ر و شاعیری ئه‌ده‌بیات کوردی و فارسی، له ساڵی 1977 هەتاوی، له شاری سه‌رپێڵزه‌هاو لەدایک بووە، لە زانکۆ ئازادی سنە بڕوانامەی دوکتۆرای فه‌ڵسه‌فه‌ی هونه‌ری وەرگرتووە، لەسەر ئەدەبیاتی کوردی بەگشتی و ئەدەبیاتی کوردی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی، کاریگهرییەکی فرەباشی هەبووە و لەو بوارەدا گەلێک وتاری بڵاو کردووەتەوە و 15 کتێبیشی بە زمانەکانی فارسی و شێوەزاری کوردیی خوارین چاپ و بڵاو بووەتەوە کە وەکوو نموونە ئاماژە بە چوار بەرهەمی دوکتۆر ئوڵفەتی دەکەین:
ــ گه‌رمه‌شین، ۱۳۸۷، وەشانگەی باغ نی.
ــ سزیان وه‌فر، ۱۳۹۲، ناشر مؤلف.
ــ له چیمهڕێیهو، چیمنه ڕێیه‌و، ۱۳۹۷، وەشانگەی مانگ
ــ آهوان ملل، ۱۳۹۱، انتشارات نگاه.
شایان باسە کە ساڵی رابردوو، خەڵاتی ئەدەبیی “ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و بڵاوکردنەوەی باشوور” بە سێ شاعیر، نوسەر و لێکۆڵەری کورد، زاهێر سارایی، فەرهاد شاهمورادیان و ئاکۆ جەلیلیان، بەخشرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە