پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پەیوەندی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرا.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی کرد و جەختی لە چارەسەرکردنی بنەڕەتییانەی کێشەکان کردەوە لە سەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاووڵاتییانی عێراق .
میکانیزمەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و زەمینە خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بۆ شوێنەکانیان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە