پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت: هەمووڵەکانمان بۆ پێدانی مووچە چڕ کردووەتەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە ڕایگەیاند، حکومەت هەموو هەوڵێکی چڕکردووەتەوە کە موچەی فەرمانبەرانی بدات و ڕوبەڕووی ئاستەنگە داراییەکان ببێتەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ١٣ ی تشرینی یەکەم لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری ڕانیە ڕایگەیاند، "دەبێت سوپاسی هەموو خەڵکی کوردستان و ئەم دەڤەرە بکەین کە بەهۆی سەختی قەیرانی داراییەوە خۆیان ڕاگرتووە و بەداخەوە ئەم قەیرانە داراییە ئێمە درووستمان نەکردووە".
لە بەشێکی قسەکانیدا مەسرور بارزانی وتی، "پڕۆژەمان بۆ هەموو پارێزگاکانی هەرێم هەیە و بڕیارە چەند کارگەیەکی وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران لە پارێزگاکان درووستبکەین کە لە ئاست ماندوبوونی جوتیاراندا بێت".
سەرۆکی حکومەت ئاشکرایکرد کە هەندێک پڕۆژەی دیکە لە لەلایەن ئیدارەی ڕاپەڕینەوە پێشنیازکراوە و حکومەتی هەرێم جێبەجێیان دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە