سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی حیکمە کرد

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی حیکمە کرد
پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی حیکمە کرد

ئێوارەی دووشەممە 10/9، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی حیکمە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە و پێویستی و گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا.

سەرۆکی حکوومەت جەختی کردەوە کە ئەگەر نیازپاکی هەبێت چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان سەخت نین. دووپاتیشی کردەوە کە پێویستە وەکوو قەوارەیەکی دەستووری و فیدراڵی و لە چوارچێوەی دەستووردا، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.

سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی حیکمە، ئاماژەی بەوە دا کە سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەغدا، ڕۆڵێکی گرینگ و ئەرێنی لە ڕوونکردنەوەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کێشەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدرال هەبوو، ووتیشی ئێستا دەرفەتێکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەهێزکردنی متمانە و لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکان و دەستوور هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە