لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لە کەناڵی plus4 سێباستیان کورز، سەرۆکوەزیرانی نەمسا هەڵسەنگاندنی بۆ ماوەی ١٠٠ رۆژی ڕابردووی سەرۆکوەزیرانی کرد.
هاوکات کورز ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی بێلایەنی نەمساوە بەشدارییان لە هەڵمەتی دیپۆرتکردنی دیپلۆماتکارانی ڕووسیا نەکردووە و ووتیشی “لەئێستادا لەگەڵ ڕووسیا پەیوەندییەکی باشمان هەیە. ئێمە ووڵاتێکی بێلایەنین. میوانداری ناوەندی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگی ئاسایشی ئەورووپا و چەندین دامەزراوەی جیهانی دەکەین. سەدان دیپلۆماتکار بۆ ئەنجامدانی دیدارەکانی وەکو وڵاتێکی بێلایەن سەردانی نەمسا دەکات. بۆیە دەتوانین ڕۆلی پرد لەنێوان وڵاتاندا بگێڕین”.
بەهۆی ژەهردخواردبوونی سیخوڕی پێشووی ڕووسیا لە ئینگڵتەرا، سەدان دیپلۆماتکاری ڕووسی لە زۆرێک لە ووڵاتانی ئەورووپا و جیهان دیپۆرتکران. نەمسا یەکێکە لەو ٩ وڵاتە ئەورووپییە کە دیپلۆماتکاری ڕووسی دیپۆرتنەکرد تەنها ئەوە نەبێت کە باڵیۆزی ڕووسیا بۆ ڕاوێژکاری داوەتی ڤیەننا-ی کردبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە