پەیامی کورد... سێشەممە خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە
کەشناسی عێراق بارودۆخی کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ڕۆژی سێشەممە خۆڵبارین لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاست و باکووریش دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی داتاکانی کەشناسی عێراق ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت، بەڵام ڕۆژی دووشەممە پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.
ئەوەش هاتووە، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ٤ی ٢٠٢٢، لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق خۆڵبارین دەبێت و لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاست و باشووریش ئاستی بینین ٢ بۆ ٤ کیلۆمەتر دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەکان، ڕۆژی چوارشەممەش خۆڵبارین بەردەوام دەبێت بەڵام چڕی کەمتر دەبێتەوە و ئاستی بینین دەبێتە ٤ بۆ ٦ کیلۆمەتر و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن، ڕۆژی پێنجشەممەش خۆڵبارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما وەک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە