پەیامی کورد ... پێشوازی سەرۆک بارزانی لە نێردەی تایبەتی سەرۆکی فەلەستین
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە لیوا جوبراییل ئەلرەجوب نێردەی تایبەتی سەرۆكی فەلەستین و ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی فەتح كرد.
لە دیدارێكدا كە نەزمی حزووری كونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر ئامادەی بوو و ئەمڕۆ شەممە ١٢ی کانوونی یەکەم ئەنجام درا، نێردەی تایبەتی سەرۆكی فەڵەستین سڵاوی تایبەتی مەحموود عەباس سەرۆكی فەلەستینی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی فەڵەستین و گەلی كوردستان، سەرسامیی خۆشی بە بووژانەوەی هەرێمی كوردستان لە دە ساڵی ڕابردوو نیشان دا و ڕایگەیاند سەرباری بوونی كێشەی گەورە و شەڕی داعش و تەحەددیاتی تر، بەڵام هەرێمی كوردستان هەنگاوی باشی بە ئاراستەی پێشكەوتن ناوە.
لە بەرامبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی مەحموود عەباس سەرۆكی فەڵەستینی كرد و پێزانینی هەبوو بۆ پشتیوانی و هاوسۆزیی گەلی فەلەستین و ئازادیخوازەكانی فەڵەستین كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا پاڵپشتی خەباتی گەلی كوردستان بوونە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی و دواپێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە