پەسند کردنی بڕیارنامەی نێودەوڵەتی دژی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران

پەسند کردنی بڕیارنامەی نێودەوڵەتی دژی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران

پەیامی کورد... پەسند کردنی بڕیارنامەی نێودەوڵەتی دژی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران


ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە دژی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بڕیارنامەیەکی پەسند کرد.
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بە 78 دەنگی بەڵێ لە بەرانبەر 30 دەنگی نەخێر و 68 دەنگی بێ لایەن، بڕیارنامەی ئیدانەکردنی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ بە شێوەیەکی بەربڵاو، لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پەسند کرد ئەم بڕیارنامەیە مانگی ڕابردوو و لەسەر پێشنیاری کانادا خرابووە بەرنامەی کاری کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەکدا بەرانبەر بە پەسندکرانی ئەم بڕیارنامەیە، ڕایگەیاندووە وەها بڕیارێک بنەمای یاساییی نییە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە