پەیامی کورد... سوپای پاسداران هۆشداری دەدات: شەممە کۆتا ڕۆژی ئاژاوەگێڕییە
حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری بە خۆپیشاندەران دا کە ڕۆژی شەممە کۆتا ڕۆژ دەبێت کە خەڵکی دەڕژێنە سەر شەقامەکان
حوسێن سەلامی لە وتارێکیدا لە ڕێوڕەسمی ناشتنی کوژراوانی هێرشە چەکدارییەکەی مەزارگەی شاهچەراغ ل شیراز گوتی، "ئێمە دیسانەوە بە گەنجانمان دەڵێین خراپە وەلا بنێن. ئەمڕۆ ڕۆژی کۆتایی ئاژاوەگێڕییە، چیتر مەینە سەر شەقام."
وتیشی، ""مەڕژێنە سەر شەقامەکان، ئەمڕۆ دوا ڕۆژی ئاژاوەگێڕییە”.
ئێران لە دوای مردنی ژینای ئەمنیی تەمەن 22 لە زیندانی پۆلیسی ئەخلاق لە تاران، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و زیاتر لە 40 ڕۆژە بەردەوامە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە