سودانی: لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رفراوان له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێر بكرێت ‌

سودانی: لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رفراوان له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێر بكرێت  ‌

پەیامی کورد... سودانی: لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رفراوان له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێر بكرێت


شەوی ڕابردوو بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پیرمام-هەولێر، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش داوای له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد بە کردەوە ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە، ئه‌مرۆش سەرۆک وەزیرانی عێراق دەزگا ئەمنییەکانی راسپارد "لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان" له‌و هێرشه‌ بكه‌ن.

ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراق (واع) بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دەزگا ئەمنییەکانی راسپاردووە "لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان" لە "هێرشە تاوانکارییەکەی" سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای هەولێر بکەن.

به‌پێی ئاژانسه‌كه‌ سودانی هێرشەکەی بە "دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی عێراق" ناو بردووە و دەڵێت، هەوڵێکە "بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری" ناوخۆی عێراق.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە