پەیامی کورد ... ترامپ هەوڵی نێوەندگیری ماکرۆن لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە .
بە پێی هەواڵی ڕۆیتەرز ، ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا نێوەندگیری ماکرۆن لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە .
هەروەها بە پیی ئەم هەواڵە ترامپ لە سەر بابەتی هەوڵەکانی نێوەندگیرانەی ماکرۆن باوەڕێکی ناڕوون و تاریکی هەیە و بەم هۆیەوە هەوڵەکانی ئەو بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئەمریکا و ئێران ڕەت کردەوە .
ترامپ لە حاشیەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی نەتەوەکان بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند : ئێم پێویستمان بە نێوەندگیر نییە .
ماکرۆن دۆستی منە بەڵام من نێوەند گیرم ناوێت . ئەوان " ئێران " بۆ خۆیان باش دەزانن دەبێ پێوەندی بە کێوە بکەن .
سەرۆککۆماری ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند : هیچ دانیشتنێک لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران لە بەرنامەکانی خۆی دا نەگونجاندووە بەڵام ئەگەر ئەو بیەوێت ئەوە ڕەتی ناکاتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە