باڵیۆزی ئه‌مریكا: 73 ملیۆن دۆلارمان پێشكه‌شی حكومه‌تی‌ عێراق كرد ‌

باڵیۆزی ئه‌مریكا: 73 ملیۆن دۆلارمان پێشكه‌شی حكومه‌تی‌ عێراق كرد  ‌

پەیامی کورد... باڵیۆزی ئه‌مریكا: 73 ملیۆن دۆلارمان پێشكه‌شی حكومه‌تی‌ عێراق كرد



باڵیۆزی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق ئاشكرایكرد كه‌ له‌ رێگه‌ی به‌رنامه‌ی "عێراق پێكه‌وه‌" 73 ملیۆن دۆلاریان پێشكه‌شی حكومه‌تی عێراق كردووه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2023، ئالینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (X)، نووسی‌: "ئامانجی حكومه‌تی عێراق له‌ پشتگیریكردن، له‌ به‌شداریی كۆمه‌ڵگا و حكومه‌تی ناوخۆیی چالاك؛ كاری له‌پێشینه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكی – عێراقی گشتگیره‌".

ئالینا رۆمانۆوسكی ده‌ڵێت: "ئاژانسی ئه‌مریكا بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی (USAID) بڕی 73 ملیۆن دۆلاری له‌ رێگه‌ی به‌رنامه‌ی "عێراق پێكه‌وه‌" پێشكه‌شی حكومه‌تی عێراق كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هاوكاربێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵگه‌ ناوخۆییه‌كان به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە