پەیامی کورد... گۆتێرێش: کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە
ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یادی دوو ساڵەی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19دا جەختی کردەوە، پەتای جیهانیی کۆڤید-19 کۆتایینەهاتووە، هەروەها دابەشکردنی ڤاکسینیش نایەکسانییەکی ڕوونی تێدایە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ڕایگەیاند، «کۆرۆنا ژیان و تەندروستیی ملیۆنان کەسی خستە مەترسییەوە، 446 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی پەتاکە بوون و شەش ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەستداوە، جگە لەوەی کاریگەریی نەرێنیی لەسەر تەندروستیی دەروونی بەشێکی زۆری خەڵک کردووە».
ئاماژەی بەوەشکردووە، «بەهۆی ڕێکارەکان و پەرەپێدانی خێرای ڤاکسینەکان، بەشێک لە وڵاتانی جیهان سەرکەوتوو بوون لە کۆنترۆڵکردنی پەتاکە، بەڵام ناتوانین بڵێین کۆرۆنا کۆتاییهاتووە».
ئاماژەی بەوەکرد، «بەرهەمهێنەران مانگانە 1.5 ملیار ژەم ڤاکسین بەرهەم دەهێنن، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا نزیکەی سێ ملیار کەس لە چاوەڕوانیی وەرگرتنی ژەمی یەکەمی ڤاکسیندان».
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شکستەی هاتووەتە ئاراوە لە ئەنجامی گرنگیدانە بە سەلامەتی و تەندروستیی هاووڵاتییانی وڵاتانی دەوڵەمەند لەبەرامبەر تەندروستیی هاووڵاتییانی وڵاتانی هەژار.
داواشیکرد، سنوورێک بۆ ئەو سەردەمە ئازاربەخشەی مێژووی مرۆڤایەتی دابنرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە