پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئیسماعیل بێشکچی دەکات
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە پێشوازی لە کۆمەڵناس و نووسەری ناسراوی تورک ئیسماعیل بێشکچی و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت، خەبات و تێکۆشانی بێشکچی لە داکۆکیکردن لە گەلی کوردستان و دۆزی رەوای کورد بەرز نرخاند و بە پێزانینەوە ئاماژەی بە هەڵوێست و نووسین و بەرهەمەکانی بێشکچی کرد، کە لە رێگەی لێکۆڵینەوەکانییەوە و بە شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی، بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد و گەلانی ستەملێکراو کردووە.
ئیسماعیل بێشکچی، سوپاسی پشتیوانی سەرۆکی حکوومەتی کرد و جەختی لە گرینگی کارکردن لە سەر لایەنی پەروەردەیی و بایەخدان بە پرسە نیشتمانییەکان و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ناوچەکە، بەشێوازێکی ئاشتییانە و دادپەروەرانە کردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە