پەیامی کورد ... بەرپرسی لقی 23ی پارتی لە مەخموور رایگەیاند، داعش لە مەخموور و ناوچەكانی دیكە خەریكی خۆڕێكخستنەوەیە، دۆخی ئەو ناوچانەش لە ڕووی ئەمنییەوە زۆر خراپە و دەبێت هێزی پێشمەرگە لەگەڵ هێزی عێراقی تا ماددەی 140 جێبەجێ دەكرێت بە هاوبەشی ئەو ناوچانە بپارێزن و ئەو بۆشاییەی كە لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر دروست بووە، پڕی بكەنەوە.
كرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی 23ی پارتی لە مەخموور ڕایگەیاند : "تا كێشە سیاسییەكان چارەسەر نەكرێن، ئاڵۆزییەكان رۆژ بە رۆژ زۆرتر دەبن، بۆیە دەبێت هەرچی زووە چارەسەری كێشەكان بكرێت، ئەگەرنا ئەمڕۆ داعش، بەیانی رێكخراوێكی دیكەی توندڕەوتر سەر هەڵدەدات".
بەرپرسی لقی 23ی پارتی لە مەخموور گوتیشی: "داعش لە مەخموور و ناوچەكانی دیكە خەریكی خۆڕێكخستنەوەیە، چارەسەری كاتی ئەوەیە كە هێزی پێشمەرگە لەگەڵ هێزی عێراقی تا ماددەی 140 جێبەجێ دەكرێت بە هاوبەشی ئەو ناوچانە بپارێزن، هەروەها ئەو بۆشاییەی كە دروست بووە لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر دووبارە پڕ بكرێتەوە و خەڵك دڵنیا بێت كە بارودۆخی ئەو ناوچانە پارێزراو دەبێت، بۆ ئەوەی هەست بە سەقامگیری بكەن، هەروەها پێویستە گوند و شارۆچكەكان ئاوەدان بكرێنەوە و پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەو ناوچانە جێبەجێ بكرێن، ئەوە وەكو قۆناغی سەرەتایی، قۆناغی دوای ئەوە، ماددەی 140 جێبەجێ بكرێت، چونكە بە جێبەجێكردنی ماددەی 140، كێشەی ئەو ناوچانە چارەسەر دەبێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە