زانیاری نوێ سەبارەت بە کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بڵاودەکرێتەوە

زانیاری نوێ سەبارەت بە کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بڵاودەکرێتەوە

پەیامی کورد      ...    زانیاری نوێ سەبارەت بە کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بڵاودەکرێتەوە

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكانی عێراق بۆ ئەنجامدانی هاوپەیمانییەتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق، ماوەی چەند رۆژێکە شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە و تا ئێستا چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لایەنەکان ئەنجامداوە و بڕیاریشە لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی هێز و لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان ، شاندی پارتی کە پێکهاتووە لە ڕۆژ نووری شاوەیس، هۆشیار زێباری و جەعفەر ئیمینیکی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و لەدوێنێوە دوور لەچاوی کامێراکان لەگەڵ هەریەك لە موستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و موحەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەتەوە.

هاوکات بڕیارە سبەینێ سێشەممە شاندەکەی پارتی لەگەڵ هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و لایەنەكانی دیكەی عێراق کۆببێتەوە.

هەروەها شاندەکەی پارتی لەکۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراقدا گفتوگۆ دەربارەی ئەنجامدانی هاوپەیمانییەتی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و پێکهێنانی هاوپەیمانی سیاسی دەکات.

لەیەکەم وێستگەی سەردانەکەشیاندا بۆ بەغدا شاندەکەی پارتی لەگەڵ موحەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوەوە و بەگوێرەی راگەێندراوی کۆبوونەوەکە، دۆخی سیاسی ووڵات، پەیوەندییەکانی حکوومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی پێشوەخت تاوتوێ کراون.

لەکۆبوونەوەکەدا هەروەها پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢١، چارەسەری کێشەکان و دابەشکردنی داهەتەکان بەدادپەوەری لەسەر بنەمای دەستور و تەواوکردنی رێکارەکانی هەڵبژاردنی پێشوەخت گفتوگۆیان لەسەرکراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە