بەپێی ڕاگەەندراوێکی یەپەژە، شەڕڤانێکیان بەناوی ڕۆهەندا خەمگین، لەکاتی بەرگریکردن لەعەفرین، لەگەڵ باوکی‌دا لەیەک سەنگەردا شەهیدبوون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه)، لەراگەیەندراوێکدا شەهیدبوونی شەڕڤانێکیانی لەگەڵ باوکی‌دا لە عەفرین ڕاگەیاند و بڵاویکردووەتەوە، کە (رۆهه‌ندا خه‌مگین) له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیدا، كاتێك چاودێری شه‌ڕی عه‌فرینی ده‌كرد له به‌ره‌ی جندرێس شه‌هیدبوو.
یەپەژە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە رۆهه‌ندا به‌رۆحی گه‌نجانه‌ی خۆی، به‌مۆراڵ و په‌یوه‌ستبوونی به فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی ده‌ناسرا، له‌گەڵ باوكی کە ناسراوە بە '(باوكی ئازاد) ده‌ستیان له‌خاك و گوندەکەیان به‌رنه‌دا و لەگەڵ هێزه‌كانی پاراستن چه‌كیان هه‌ڵگرت و وڵاتی خۆیان پاراست.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا جەختیکراوەتەوە، "ئێمه وه‌ك ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن یه‌په‌ژه، به‌ڵێنی درێژه‌پێدەری ڕێبازی هاورێیانی خۆمان رۆهه‌ندا، مه‌زڵوم، ئهیلوول، ڕوومه‌ت و تۆڵهڵدان بین، كه له ڕێی ڕاستییدا خۆیان فیدا كرد، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌یان ده‌كه‌ین، به‌و رۆحی وڵاتپارێزییه‌ی (باوكی ئازاد) پیشانی داوه، به‌ڵێنی سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە