فیلمی ”ئایلان“ خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤالێ فیلمی ئیتاڵیای بە دەست هێنا

بەرواری بڵاوکردنەوە :
فیلمی ”ئایلان“ خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤالێ فیلمی ئیتاڵیای بە دەست هێنا

پەیاما کورد ـ فیلمی ئایلان، کە بە سپۆنسەری زانکۆی نۆلیج بەرهەم هێنراوە، لە فێستیڤاڵێکی سینەمایی نێودەوڵەتی لە ئیتاڵیا خەڵاتی باشترین فیلمی پێ بەخشرا.

 

دەرهێنەر جوبرائیل ئەبووبەکر دەرهێنەری ئەو فیلمە  لەبارەی وەرگرتنی ئەو خەڵاتەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە کە: "فیلمی (ئایلان) لە فێستیڤاڵی (تراک سینەما تۆگرافی)ی نێودەوڵەتی خەڵاتی باشترین فیلمی فیستیڤاڵەکەی پێ بەخشرا.

 

ئەو فێستیڤاڵە لە ڕۆژانی ٢٦ تا ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ئیتاڵیا بەڕێوە چووە.

 

چیرۆکی فیلمەکە باس لە ئایلان کوردی دەکات کە لە سووریا شەڕ دەست پێ دەکات و لەگەڵ خێزانەکەی ڕێگەی تاراوگە دەگرنەبەر و بەرەو تورکیا بەڕێ دەکەون، بەڵام لەوێ بەرلەوەی بگەنە کەناری ئارامی، شەپۆلەکانی دەریا دەیکاتە قوربانی.

 

جوبرائیل ئەبووبەکر ڕەحمان، لەدایکبووی ساڵی 1983ی شاری هەولێرە، لە ساڵی 2001ەوە دەستی بە کاری سینەمایی کردووە و نزیکەی 40 کورتە فیلم و 13 فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بووە و لە ساڵی 2010ەوە کاری دەرهێنانی سینەمایی دەکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە