پەیامی کورد .... ئەمریکا سزای نوێی بە سەر دوو بەرپرسی ئێرانی سەپاند
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ڕی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە، ئەو وەزارەتە هه‌ریه‌ك له گه‌وره‌به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران، محه‌مه‌د به‌سیری و ئه‌حمه‌د خهزاعییان خستووه‌ته لیستی ره‌ش و به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خەزێنەنداری ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و دوو به‌رپرسه ئێرانییه له ٩ی مارسی ساڵی ٢٠٠٧ ده‌ستیان له رفاندنی رۆبێرت لیڤینسۆندا له دوورگه‌ی كیش هه‌بووه.
به‌یاننامه‌كه جه‌ختی كرده‌وه، "ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و دوو به‌رپرسه ئێرانییه له ئه‌مه‌ریكا یان كه هه‌ژماره‌كه‌یان له ده‌ست كه‌سانی ئه‌مه‌ریكیدان بلۆك ده‌كرێن و نووسینگه‌ی چاودێری بیانیش لێی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه".
له‌و باره‌یه‌وه ستیڤن منوچن، وه‌زیری خەزێنەداری ئه‌مه‌ریكا گوتی: "رفاندنی لیڤنسۆن له ئێران نموونه‌یه‌كی زه‌قه كه رژێمی ئێران ئاماده‌یه كرده‌وه‌ی نادادپه‌روه‌رانه ئه‌نجام بدات"، دووپاتیشیكرده‌وه، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه پێشینه به سه‌لامه‌تی و ئاسایشی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات و به‌هێزیشه‌وه له راوه‌دوونانی ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌وام ده‌بێت، كه رۆڵیان له ده‌ستگیركردنی لیڤینسۆن و مردنه پێشبینیكراوهكهیدا هه‌بووه".
رۆبێرت لیڤینسۆن ئه‌ندامی پێشووی ئیداره‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان و هاوكات ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا بوو، له 9ی مارسی ساڵی 2007 له دوورگه‌ی كیش له ئێران بێسه‌روشوێن بوو.
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ئه‌فسه‌ره خانه‌نشینه ئه‌مه‌ریكییه نازانرێت و زۆرێك له ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه له ژیاندا نه‌مابێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە