بەپەلە ... سەرۆکی ئێتەرپول دۆزرایەوە

بەپەلە ... سەرۆکی ئێتەرپول دۆزرایەوە

ڕێكخراوی پۆلیسی نێودەوڵەتی " ئینتەرپول " ڕایگەیاند، مینگ ھۆنگڤی، سەرۆكی ئینتەرپول، كە لە كۆتایی مانگی ڕابردووەوە بێسەروشوێن بووبوو ، دەستی لەكاركێشاوەتەوە و بڕیارە لە  ئەنجومەنی گشتی سەرۆكێكی نوێ هەڵبژێردرێت.
ئینتەرپول كە ناوەندەكەی لە شاری لیۆنی فەڕەنسایە، ڕایگەیاند كە مینگ ھۆنگڤی، سەرۆكی ئێستای ئینتەرپول دەستی لەكاركێشاوەتەوە.
لە ڕاگەینراوێکدا بەناوی سكرتاریەتی گشتی ئینتەرپول بڵاوكراوەتەوە، "دوێنێ یەكشەممە، سكرتاریەتی گشتی ئینتەرپول لە شاری لیۆنی فەڕەنسا دەستبەجێ بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەی مینگ وەرگرتووە".
ئاماژە بەوەشكراوە، "بەپێی یاساكانی ئینتەرپول تا دیاریكردنی سەرۆكێكی نوێ، كیم جۆنگ یۆنگ كە بەرەگەز خەڵكی كۆریای باشوورە وەك بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ئینتەرپول ئەركەكەی وەرگرتووە و لە 18-21ی تشرینی دووەم لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی لە وڵاتی ئیمارات سەرۆكێكی نوێ ھەڵبژێردرێت".
چەند رۆژێك پێش ئیستا هەواڵی بێسەروشوێنبوونی مینگ بڵاوبووەوە و لێكۆڵینەوەی پێویست لەمبارەیەوە دەستیپێكردبوو.
.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە