پەیامی کورد ... چەندین ئەندامی سەر بە میلیشیاکانی ڕژیمی ئێران لە دێرەزۆر کوژران .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ژمارەیەکی زۆر لە میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران " فاتمیوون " لە شاری ئەلمەیادین لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر لە سووریا لە بۆردوومانی هێزی ئاسمانی ڕووسیادا کوژران .
بە پێی هەواڵی سەرچاوەکانی خۆجەیی ڕایانگەیاندووە هێرشە دوای ئەوە دێت کە شەپۆلێک لە دەست بەسەرکرانی تاقمێکی زۆر لە میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی گاردی نیشتمانی سەر بە هێزەکانی بەشار ئەسەد ئەنجامیان دابوو .
شەڕی نێوان مێلیشاکانی ئێران و میلیشیاکانی سەر بە ڕوسەکان لەم ناوچەیە و لە ناوچەکانی دیکەی دەرعا و دیمەشق و حەلەب ، چەندین مانگە درێژەی هەیە و تا ئێستا چەندین سەرکردە لە هەر دوو لایەن کوژراون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە