پەیامی کورد... زاراوەی کوردیی سۆرانی بە گووگڵ ترانسلەیت زیاد کرا
"ئیزاک کاسۆل" ئەندازیاری باڵا لە بەشی کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند، زاراوەی کوردیی سۆرانی بە گووگڵ ترانسلەیت زیاد کردووە و خوازیاران دەتوانن زمانی کوردیی سۆرانی بە ١٣٣ زمانی دیکە و بەپێچەوانە لەو ڕێگایەوە وەرگێڕنەوە.
ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاندووە لەوانیە ئەم خزمەتگوزارییە بۆ وەرگێڕانی زاراوەی کوردیی سۆرانی بە ٢٣ زمانی دیکە بە خێرایی و دروستی زمانەکانی دیکە نەبێت بەڵام لە بە ڕۆژ کردنەوەکانی داهاتوودا هەوڵ دەدەین خێرایی و دروستیی ئەم خزمەتگوزارییە بۆ ئەو ٢٣ زمانە ببەینە سەرەوە.
پێشتریش گووگڵ زاراوەی کوردیی کورمانجی بە ترانسلەیت زیاد کردبوو.
گووگڵ ترانسلەیت یان وەرگێڕی گووگڵ یەکێک لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای "گووگڵ"ە کە لەم ڕێگایەوە خوازیاران دەتوانن چەند وشە یان ڕستە، بە چەندین زمانی دیکە وەرگێڕنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە