وەزیری بەرگری سووریا ... ئەرتەشی سووریا توانا و هێزی تەواوی بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا هەیە !!!

وەزیری بەرگری سووریا ...  ئەرتەشی سووریا توانا و هێزی تەواوی بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا هەیە !!!

 پەیامی کورد  ...  ئەرتەشی سووریا توانا و هێزی تەواوی بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا هەیە !!!

  دانیشتنی بەرپرسانی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی هەردوو ووڵاتی ئێران و عێراق بۆ دیمەشق بۆ لە ناو بردنی ئالٶزیەکان ، مەترسییەکان و هەڕەشەگەلی بەرفراوانی تیرۆریسم یارمەتی دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک " موحەمەد باقری و عوسمان الغانمی " بەرپرسی کۆمیتەی گشتی هێزەکانی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسی هاوبەشی ئەرتەشی عێراق ڕۆژی یەکشەممە سەفەری دیمەشق یان کرد .

 بەرپرسانی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی هەر دوو ووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ " عەلی عەبدۆڵڵا ئەیووب " وەزیری بەرگری سووریا دیدارو ووتووێژیان کرد .

ڕۆژنامەی الوطن ی سووریا ڕایگەیاند کە ئامانج لەم سەفەرە ی بەرپرسانی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق بۆ سووریا لێکۆڵینەوەی ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆریسم و هەروەها گرینگی دەرچوونی هێزەکانی دەرەکی کە لە ڕۆژئاوای فورات دا جێگرن بووە .

‌وەزیری بەرگری سووریا لە دانیشتنی تایبەتی خۆی لە هەواڵ لەم دیدارەدا ، ڕایگەیاند کە ئەم دانیشتنانە بۆ هەموو لایەک گرینگ بووە و لە ڕاستیدا زۆر سەرکەوتووانە بووە .

ئەو هەروەها جەختی کردووەتەوە کە دەرئەنجامی ئەم دانیشتنە ، " یارمەتی ئێمە دەدات کە لەگەڵ ئاڵۆزییەکان ، مەترسی و هەڕەشەگەلێک کە پەرەپێدانی تیرۆریستی تەکفیری لەم ناوچەیە دا بەدی هێناوە ، بەرەنگار دەبینەوە " .

وەزیری بەرگری سووریا هەروەها ووتی : " هە جۆرە ئامادەبوونێکی سەربازی سەر بە هەر ووڵاتێک کە بێ داوەتی فەرمی لە لایەن حکوومەتی سووریاوە بێت ، ئامادەبوونێکی داگیرکارانەیە و نایاسایی هەژمار دەکرێت و سووریا مافی ئەوەی هەیە لە ئەمنییەتی نەتەوەیی خۆی و عوکمڕانی خۆی بەرگری بکات . وەزیری بەرگری سووریا جەختی کردەوە کە حکوومەتی سووریا بە ئاستەوایی یا خود بە ئۆپراسیۆنی سەربازییەوە بە سەر خاکەکەی خۆیدا دەست دا دەگرێت و پارێزگای ئێدلیب یش لەم بابەتە دا جیاوازی نییە .

هەروەها ڕایگەیاند " تەینا شانسێک کە بۆ هێزەکانی ئەمریکا ماوە " هێزەکانی پاراستنی کورد کە بەناوبانگن بە " قەسەدە " و لەگەڵ ئەوانیش بە ئاشتەوایی بۆ ئازاد کردنی خاکی سووریا بەرەنگار دەبینەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە