پەیامی کورد... عێراق مانگی ڕابردوو زیاتر لە 7 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریكا كردوە
ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی مانگی ئابدا زیاتر لە 7 ملیۆن بەرمیل بووە.
بە پێی شهفهق نیوز، ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاندوە "عێراق لە ماوەی مانگی ئابدا 7 ملیۆن و 130 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمەریکا کردووە، بە تێکڕا 230 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش زیاترە لە مانگی تەمموز، کە تێیدا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا 6 ملیۆن و 975 هەزار بەرمیل بووە، بە تێکڕای ڕۆژانە 225 هەزار بەرمیل بووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، عێراق لە ماوەی هەفتەی یەکەمی مانگی ئابدا بە تێکڕا 304 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا کردووە، لەکاتێکدا لە هەفتەی دووەمدا بە تێکڕا 283 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەناردەکردووە، لە هەفتەی سێیەمیشدا بە تێکڕا ڕۆژانە 232 هەزار بەرمیل هەناردە کراوە و لە هەفتەی چوارەمیشدا بە تێکڕا 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.
ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە کە "عێراق لە هەناردەکردنی بۆ ئەمەریکا لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە پلەی شەشەمدایە لە دوای کەنەدا، مەکسیک، سعودیە، کۆڵۆمبیا و ئیکوادۆر، هەروەها لە جیهانی عەرەبیدا لە دوای سعودیە پلەی دووەمی بەدەستهێناوە کە هەناردەکردنی بۆ ئەمەریکا لە ماوەی مانگی ڕابردوو گەیشتوەتە 11 ملیۆن و 904 هەزار بەرمیل.
ئەوەشیانخستوەتەڕوو، کەنەدا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە کە زۆرترین نەوت هەناردەی ئەمریکا دەکات و مەکسیکیش پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە