پەیامی کورد...بەهۆی تەقینەوەی مینەوە هاوڵاتییەک لە سلێمانی گیانی لەدەست دا
دەزگای گشتی کاروباری مین ڕایدەگەیەنێت هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە گیانی لەدەست دا.
دەزگای گشتی کاروباری مین ڕایگەیاند: لە گەڕەکی ڕاپەڕینی سلێمانی، هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە گیانی لەدەست دا.
ئەوەش خراوەتەڕوو: هاوڵاتییەکە ناوی ستار ئەحمەد مەمەندە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٣ە و ڕووداوەکەش لە ماڵەکەی خۆیدا روویداوە.
جێگای ئاماژەیە لە بارەی پیشەی قوربانییەکە و هۆکاری ڕووداوەکەوە دەزگای گشتی کاروباری مین هیچ زانیارییەکی نەخستووەتەڕوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە