ئاڵا تاڵەبانی ڕوونکردنەوە لە سەر سەردانەکەی بەرهەم ساڵح دەدات و دەڵێ " سلێمانی بەشێکە لە عێراق " سرووشتییە سەردانی بکات

ئاڵا تاڵەبانی ڕوونکردنەوە لە سەر سەردانەکەی بەرهەم ساڵح دەدات و دەڵێ " سلێمانی بەشێکە لە عێراق " سرووشتییە سەردانی بکات

پەیامی کورد     ...    ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە بەرپەچدانەوەی ئەوەی کە بۆچی بەرهەم ساڵح وەک سەرۆککۆماری دەست لە کارکشاوەی عێراق سەردانی سلێمانی کردووە دەڵێ : ئەمە شتێكی سرووشتییە و پەیوەندی بە ڕووداوەكانی عیراقەوە نییە، بەڵكوو پەیوەندی بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی یەكێتی-یەوە هەیە.هەرچەندە ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەڵبژاردەناکنی یەکیتی ماوەی چەند ڕۆژێکە کۆتایی پێهاتووە .
ئاڵا تاڵەبانی كە ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی-یشە، لەلێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط"ی لەندەنی ئاماژەی بەوەداوە، سەردانی بەرهەم ساڵح بۆ سلێمانی شتێكی سرووشتییە و پەیوەندی بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەی حزبەكەیەوە هەیە.
وتووشیەتی "چوونی بۆ سلێمانی زۆر ئاساییە، چوونكە بەشێكە لە عێراق و ووڵاتێكی بیانی نییە، هەروەها سەردانەكەی پەیوەندی بە هیچ شتێكی دیكەوە نییە و تەنها بۆ بەدواداچوون بوە بۆ هەڵبژاردنەكانی حزبەكەی".
دوای رەتكردنەوەی راسپارنی ئەسعەد عەیدانی كاندیدی هاوپەیمانێتیی بونیادنانەوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و پێشكەشكردنی نامەیەك بە پەرلەمان كە ئاماژەی بەوەدابوو ئامادەیە دەستلەكاربكێشێتەوە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق شاری بەغدای جێهێشت و روویكردە شاری سلێمانی، ئەوەش وا لێكدرایەوە لەبەر ئەو هەڕەشانە بوە، كە لێیكراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە