پەیامی کورد... بەهای دۆلار بەردەوامە لەدابەزین
بۆ جاری دووەم لەمڕۆدا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی کانوونی یەکەمی 2023، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 152 هەزار و 825 دیناری عێراقی.
بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 1500 دینار دابەزیووە.
بەهای دیناری عێراقی، لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە جێگیریی خۆی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستداو، لە سەرەتاکانی ساڵی 2018ەوە بەتەواوەتی کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیرییە لەسەر ئابووری عێراق بەدەرکەوتن. بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە راگەیاندنی میکانزم و رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبەنەوەی ناجێگیری بەهای دراوەکەی، بەڵام تا ئێستا نرخی دۆلار لەبەرزیدایە و هیچ ئاماژەیەک دیار نیە بە دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە