پەیامی کورد... بانكی ناوهندیی عێراق لهبارهی دۆلارهوه دڵنیایی دهدات
بانکی ناوەندی عێراق رایدەگەیەنێت، بەردەوامن لە ڕێکارەکانییان بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار و بەرزکردنەوەی بەهای دینار، بۆ ئەوەش چەندین ڕێکاری نوێ لە داهاتوو رادەگەیەنن، هاوکات هەوڵی تەواویش دەدەن کە خستنەڕووی دراو بۆ بازارەکان بەکاش زیاد بکەن.
ئاماژە بەوەشدەكەن كە پرۆسهی رهوانهكردنی دۆلار له بانكی فیدڕاڵیی ئهمریكاوه بهردهوامه.
بانکی ناوەندی جەختیکردەوە، لەرێی بانکەکانەوە دەستیان بە گرتنەبەری کۆمەڵێک ڕێکار و میکانیزم کردوە کە کاریگەرییان لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار و حەواڵە دەبیت بۆ دەرەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە