ڕۆیتەرز : بەرپرسانی ئەمریکی بۆ یارمەتیدانی گەڕانەوەی کەرانەی باختەری سەردانی ئیسرائیل دەکەن

ڕۆیتەرز : بەرپرسانی ئەمریکی بۆ یارمەتیدانی گەڕانەوەی کەرانەی باختەری سەردانی ئیسرائیل دەکەن

پەیامی کورد     ...   ڕۆیتەرز : بەرپرسانی ئەمریکی بۆ یارمەتیدانی گەڕانەوەی کەرانەی باختەری سەردانی ئیسرائیل دەکەن .

ڕۆیتەرز ڕایگەیاند هەندێک لە بەرپرسانی پلە باڵای ئەمریکا بڕیار وایە سەردانی ئیسرائیل بکەن تاکوو پڕۆژەی گەڕانەوەی زەوینە داگیر کراوەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی بەرەو پێس ببەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک هافتەی داهاتوو بڕیار وایە ڕەوەندی گەڕانەوەی زەوینگەلی فەلەستینی لە کەرانەی باختەری ڕابگەێنێت . هەر بەم بۆنەوە و بۆ نیشان دانی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا ، هەندێک لە بەرپرسانی ئەم ووڵاتە لەوانەش مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوە ، جرارد کۆشنەر زاوای دۆناڵد ترامپ و ڕاوێژکاری ترامپ هەروەها ئاوی بێرکۆویتز ڕاوێژکاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕیار وایە سەردانی ئیسرائیل بکەن . 

ڕۆیتەرز هەروەها ڕایگەیاندووە ئەمریکا و ئیسرائیل دیانەوێت ئۆپراسیۆنی گەڕانەوەکە قۆناغ بە قۆناغ ئەنجام بدرێت بەو مانایە کە لە هەنگاوی یەکەمدا ناوچکانی نزیک بە قودس بگەڕێتەوە سەر خاکی ئیسرائیل . ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە پیلانەکەی ترامپ دا ٣٠٪ خاکی کەرانەی باختەری بگەڕێتەوە سەر ئیسرائیل . هەروەها ووتراوە ئۆردۆن یش بە تووندی دژی ئەم بڕیارەیە . کۆشکی سپی بە تووندی نیگەرانە ئەگەر بە یەکجاری کۆی گشتی ٣٠ ٪ لە خاکی فەلەستین بدرێتە ئیسرائیل ، بەرپرسانی فەلەستینی چیتر هیچکات بۆ هیچ پیلانێکی ئاشتی لە سەر مێزی دانووستاندن دانەنیشن . ئەمە لە حالیکدایە کە هەر لە ئێستاوە بەرپرسانی فەلەستینی هەرجۆرە ووتووێژ لەگەل ئیسرائیل و ئەمریکا یان ڕاوەستاندووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە