پەیامی کورد... سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری به‌رگریی توركیا كۆبونه‌وه
دوای گه‌یشتنی له به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، وەزیری بەرگریی تورکیا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم کۆبوەوە.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە.
بڕیاریشە هه‌ر ئەمڕۆ گوله‌ر لەگەڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدای كه دوای کۆتاییهێنان بە سەردانەکەی بۆ بەغدا، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە هەولێر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە