پەیامی کورد … دیالە/ لە ئەنجامی هێرشی داعشدا ٤ سەرباز کوژران
شەوی ڕابردوو لە دووناوچەی جیاوازی سنووری شاری باقووبەی ناوەندی پارێزگای دیالە، سێ سەرباز لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو کوژران و هاوکات پۆلیسێكیش بە تەقەی تیرۆریستانی داعش كوژراوە.
نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە ڕایگەیاندووە کە : "شەوی ڕابردوو لە ناوچەی مورادیەی زهاوی سنووری شاری باقووبە بۆمبێكی چێندراو بە هەمەرێكی هێزەكانی سوپادا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە سێ سەرباز گیانیان لەدەست دا و دواتر تەرمەكانیان گوازرایەوە بۆ پزیشكی دادوەریی نەخۆشخانەی شار باقووبە"
هاوكات شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لە سنووری شاری باقووبە تەقەیان لە خاڵێكی پشكنینی پۆلیس کردووە و بەو هۆیەوە پۆلیسێك گیانی لەدەست داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە