جێگری سەرۆکی پەرلەمان هۆکاری رەتکردنەوەی پرساندنی سەرۆکایەتی حکومەت ئاشکرا دەکات

جێگری سەرۆکی پەرلەمان هۆکاری رەتکردنەوەی پرساندنی سەرۆکایەتی حکومەت ئاشکرا دەکات

پەیامی کورد     ...   جێگری سەرۆکی پەرلەمان هۆکاری رەتکردنەوەی پرساندنی سەرۆکایەتی حکومەت ئاشکرا دەکات

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە سبەی سێشەممەوە خولی پایزەی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و سەرنجی دانیشتنەکانی پەرلەمان و لیژنەکانیش چاودێریکردنی پڕۆسەی چاکسازی دەبێت لە هەرێم، دەشڵێت، یاداشتی پەرلەمانتاران بۆ پرساندنی سەرۆک، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و وەزیری دارایی پێچەوانەی پەیڕەو بوە، بۆیە ڕەتکراوەتەوە.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەی سێشەممە دانیشتنەکانی پەرلەمان و کاروباری لیژنەکان دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری بەهێز ئەوەیە رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوە بۆ دوو پڕۆژەیاسا کۆببێتەوە.

لەبارەی داواکاری ٢٤ پەرلەمانتاریش بۆ پرساندنی سەرۆک، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و  وەزیری دارایی هێمن هەورامی ووتی، "بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ بەر لە پرساندن، پڕۆسەی چاودێری حکوومەت لەچوار هەنگاودا لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا روونکراوەتەوە کە ئەوانیش ئاڕاستەکردنی پرسیار، داواکاری بۆ ئامادەبوونی سەرۆک یان ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران، داواکردنی یاداشت بۆ پرساندنی ئەو بەرپرسە و دوایین هەنگاویش ئەگەر ووڵامەکان بەدڵی پەرلەمانتاران نەبوون، بریتی دەبێت لە داواکاری بۆ وەرگرتنەوەی متمانە، بەڵام بەداخەوە ئەو پەرلەمانتارانە راستەوخۆ چوونەتە سەر پڕۆسەی پرساندن و ئەوەش پێجەوانەی پەیڕەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، یاداشتەکەی ئەو ٢٤ پەرلەمانتارە دو رێکاری ناپەیڕەوی دیکەشی تێدابوە، ئەوانیش یاداشتەکە هیچ بەڵگە و زانیارییەکی تێدانەبووە و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە کە دەبوایە ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان بکرێت، بۆیە داواکارییەکە رەتکرایەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە