بەپەلە ... بە هۆی ئەگەری ڕوودانی شەڕ ، یەکینەکانی تایبەتی بەریتانیا لە نزیک سنوورەکانی ڕووسیا جێگیر بوون

بەپەلە  ...  بە هۆی ئەگەری ڕوودانی شەڕ ، یەکینەکانی تایبەتی بەریتانیا لە نزیک سنوورەکانی ڕووسیا جێگیر بوون

پەیامی کورد  ...   دوو گوردانی پاشەکەوتی هێزە تایبەتییەکانی بەریتانیا چالاکییەکانی ڕووسیای لە سنوورەکان خستووەتە بن چاودێری.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە بڵاوکراوەی " دەیلی ستار " دوو گوردانی پاشەکەوتی هێزە تایبەتییەکانی بەریتانیا " SAS " کە ماوەی نزیکەی ٦ مانگی پێش بۆ ئێستۆنی ڕەوان کرابوون بۆ چاودێری لە سەر چالاکییەکانی ڕووسیا لە سنوورەکان دا ئێستا خەریکن .

بە پیی نووسراوی ئەم بڵاکراوەیە ، گوردانی بەریتانی ئۆپراسیۆنی ناسینەوە لە پەیوەندی لەگەڵ جێبەجێ بوونی دوژمنی سەرسەخت و لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوە بۆ سەر ئامانج و مەبەستەکانی بە ئەنجام دەگەێنن .

 ئەم گوردانە لە بێهپادگەلێ دۆزینەوە و شناسایی بە کار دەهێنن تاکوو لە سەر چالاکییەکانی ڕووسیا بە درێژایی سنوورەکانی ئێستۆنی چاودێرییان هەبێت ، گوایە لە ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئێستۆنی ، گوردانی بەریتانیا لە پشی جبهەی دوژمن دەبێت و زانیاری نهێنی دەربارەی جێبەجێ بوونی هێزەکانی دوژمن دەنێرێت .

پێشتر کلائۆس کلبێر بێژەری کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەڵمانی لە بەرنامەی هەواڵەکان لە " هێرشی " ڕووسیا بۆ سەر ئێستۆنی قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ئەمریکا و ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا بۆ ئەو ووڵاتە هەنێردراون تاکوو " یەکینەکانی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لەوێ دوور بخەنەوە کە چوونەتە ئەو ووڵاتەوە ، وەکوو ئەو کارەی کە ڕووسیا چەند ساڵ پێشتر لە کەریمە ئەنجامی دابوو .

بەڵام کلبێر درەنگتر ڕایگەیاند کە شتێکی وا ڕووینەداوە و داوای لە بینەران کرد کە نیگەرانی هیچ شتێک نەبن و " ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستی بەڵام ئەگەری زۆری هەیە کە ڕووبدات ."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە