داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت بۆ ڕابردوو زیاتر له‌ 7 ملیار دۆلار بووە

داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت بۆ ڕابردوو زیاتر له‌ 7 ملیار دۆلار بووە

پەیامی کورد... داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت بۆ ڕابردوو زیاتر له‌ 7 ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، کە لە مانگی نیسانی رابردوودا، ٩٨ ملیۆن و ٦٣٤ ھەزار و ٩٤٧ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە و کۆی گشتی داھاتەکەشی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و ٧٩٦ ملیۆن دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌،به‌ پشت بەستن بە ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی نەوتی فرۆشراو بۆ مانگی نیسان ٩٨ ملیۆن و ٦٣٤ ھەزار و ٩٤٧ بەرمیل بووە کە کۆی گشتی داھاتەکەی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و ٧٩٦ ملیۆن دۆلار.

باسی لەوەیش کردووە کە ئەو ٩٨ ملیۆن و ٦٣٤ ھەزار و ٩٤٧ بەرمیل نەوتە لە مانگی رابردوودا لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ھەناردەکراوە.

ڕاشی گه‌یاندووه‌،کە لە مانگی نیسانی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و ٢٨٨ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە مانگی شوباتدا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٧٩،٠٤ دۆلار فرۆشراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە