نێچیرڤان بارزانی: جەخت لەسەر پێکەوەژیان و لێبوردەیی دەکەینەوە

نێچیرڤان بارزانی: جەخت لەسەر پێکەوەژیان و لێبوردەیی دەکەینەوە

پەیامی کورد... نێچیرڤان بارزانی: جەخت لەسەر پێکەوەژیان و لێبوردەیی دەکەینەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدی ئاشوورییەوە جەخت لەسەر پێکەوەژیان دەکاتەوە.

لە پەیامێکدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندوە: ٧ی ئاب ڕۆژی شەهیدی ئاشوورییە بەشکۆوە یادی قوربانیانی تاوانی کۆمەڵکوژیی خوشک و برایانی ئاشووری دەکەینەوە کە بەر لە ٨٩ ساڵ لەسەر دەستی دەسەڵاتدارانی ئەوسای عیراق لە سێمێل کۆمەڵکوژیی ئاشوورییەکان ئەنجامدرا.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەشی کردووە، لەم یادەدا جەخت لەسەر پێکەوەژیان و لێبوردەیی دەکەینەوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە