پۆمپێئۆ دواهەمین دیداری خۆی لەگەڵ پووتین زۆر گرینگ و سەرکەوتوو ناو دەبات

پۆمپێئۆ دواهەمین دیداری خۆی لەگەڵ پووتین زۆر گرینگ و سەرکەوتوو ناو دەبات

پەیامی کورد   ...   مایك پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، دواین كۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی ڕووسیا بە گرینگ و سەركەوتوو ناوبرد.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، مایك پۆمپێئۆ ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاندووە كە دواین كۆبوونەوەی لەگەڵ  فلادیمیر پووتین سەرۆكی ڕووسیا بە گرینگ و سەركەوتوو لەقەڵەمداوە و ڕایگەیاندووە كە هاوكارییەكانی نێوان واشینتۆن و مۆسكۆ گەرەنتی ئاسایشی هاووڵاتیانی هەردوو ووڵات دەكات.

سێشەممەی ڕابردوو، كۆشكی كرێملین بڵاویكردەوە كە پووتین ئامادەیە بۆ کۆبونەوە لەگەڵ دۆنالد ترامپ، بەڵام هێشتا مۆسکۆ داواکارییەکی لەوجۆرەی لە واشنتۆنەوە پێنەگەشتوە.

ئەوەش لە كاتێكدابو كە مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ڕووسیای کردو لەهاوینەهەواری سووچی لەدەریای ڕەش چاوی بەهەریەک لە ڤلادێمیر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ئەو ووڵاتە کەوت.

یەکێک لەو بابەتە هەستیارانەی کە لەسەردانەکەی پۆمپێئۆدا تاوتوێکرابو پرسی دەستێوەردانی ڕووسیا بوو لەهەلبژاردنەکانی ساڵی داهاتووی ئەمریکا.

لەوبارەیەوە پۆمپێئۆ رایگەیاند هۆشیاری لەدووبارەبوونەوەی دەنگۆکانی هەڵبژاردنی ڕابردوو دراوەتە مۆسکۆ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە