پەیامی کورد... لە نەیجەر بەهۆی نقومبوونی بەلەمێك 76 كەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی نقومبوونی بەلەمێك لە رووباری نەیجەر لە باشوری رۆژهەڵاتی نێجیریا كە 85 كەسی هەڵگرتبوو، 76 كەس گیانیان لەدەستدا.
محەمەدۆ بوخاری سەرۆكی نێجیریا ئاشكرای كرد، بولەمێك بە 85 سەرنشینەوە لە روباری نەیجەر لە ولایەتی ئامانبیا لە باشوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە نمقووم بووە و بەهۆیەوە 76 سەرنشینیان گیانیان لەدەستداوە.
رونیشیكردووەتەوە، بەلەمەكە زۆر لەوە زیاتر سەرنشینی هەڵگرتووە كە لە توانایدا بووە، بەپێی زانیاریەكانیش بەهۆی ئەو زریان و لافاوەوە نقوومبووە كە ناوچەكەی گرتووەتەوە.
لە ئێستا لە كۆی 36 ولایەتی نێجیریا 29یان روبەڕووی زریان و لافاو بوونەتەوە و ئاستی ئاو بەشێوەیەكی ترسناك رووی لە بەرزبوونەوە كردووە و خەڵكێكی زۆر لەو وڵاتە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارە بوون، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی زیانێكی زۆری بە بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی ئەو وڵاتە گەیاندووە، بەشێوەیەك ترسی زیادبوونی رێژەی برسێتی دروست كردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە