لەم هەفتەیەدا مووچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێ

لەم هەفتەیەدا مووچەی  چەند شوێنێک دابەش دەکرێ

لەم هەفتەیەدا مووچەی لیواکانی نەوت و گاز دابەش دەکرێت.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستا ی ڕاگەیاند هەفتەی داهاتوو بە سیستەمی تازە، مووچەی مانگی شوباتی لیواکانی نەوت دابەش دەكرێت.
بەپێی سەرچاوەكە، لەو خشتەیەی کە دوێنێ بۆ هەفتەی داهاتوو ڕاگەیاندرابوو، ناوی هەموو هێزە ئەمنیەکانی تێدابوو، بەڵام ناوی ئەو لیوایانەی تێدا نەبوو، سەرچاوەکە گوتی "گرفتێکی بچووک هەبوو لە هەفتەی داهاتوو ئاگادار دەکرێنەوە و مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت و کێشەیان نابێ".
دوو لیوای نەوت و گاز هەیه کە زیاتر ئەرکیان پاراستنی دامەزراوە نەوتیەکانە لە هەرێمی كوردستان.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە