بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد و سەد دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 589 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵو-ی تورکی، ئەمرۆ سەرلەبەیانی ١٠ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ له بازاڕی ئازادی ئێستانبوڵ دا، بههای دۆلارێكی ئهمریكی به 5,8990 و بههای یۆرۆیهك به 6,7660 لیره كرایهوه.
هاوکات له بازاڕی داخراوی ئێستانبوڵ دا، نرخی كڕینی دۆلار 5,8990 لیره و نرخی فرۆشتنی دۆلار 5,9010 لیرهیه مامەڵەی پێوەکرا.
لەلایەکی دیکەوە نرخی كڕینی یۆرۆش 6,7660 و نرخی فرۆشتنی 6,7680 لیرهیه.
دوای قەیرانی قەشە برونسۆن کە لە نێوان تورکیا و ئەمریکادا هەڵگیرسا، بەهای دۆلار لە و ووڵاتە بەرز بووەوە ، بەشێوەیەک کە ڕۆژانە ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە