پەیامی کورد ... تاڵیبان جەخت لە پابەندی ڕێکەوتننامەی ئاشتی لەگەل ئەمریکا کردەوە .
تاڵیبان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : لە سەر پابەندی بە ڕێکەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا جەخت دەکاتەوە
بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ، تاڵیبان ڕایگەیاند : بە ناوەڕۆکی ڕێکەوتننامەکەی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا کە لە مانگی فێبریوەریدا واژوو کراوە پابەندە .تاڵیبان لە حاڵێکدا ڕایگەیاندووە بە ڕێکەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا پابەند دەبێت ک ەترامپ بە هۆی ئاشکرا بوونی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئەفغانستان بە تووندی لە ژێر فشاردایە . هەفتەی ڕابردوو بڵاوکراوەی نیۆیۆرک تایمز ئاشکرای کردووە هیزەکانی تایبەتی ئەرتەشی ڕووسیا پێشنیاری پاداشتی پارەیان بە تاڵیبان کردووە بۆ کوشتنی هەر سەربازێکی ئەمریکی . دەوترێ ترامپ ڕاپۆرتی دامەزراوەگەلی هەوڵگری لەمبارەوە پێستر خوێندووەتەوە و لەم بابەتە بە تەواوی ئاگادری هەبووە .
ئێستا مەلا عەبدۆلغەنی برادەر یەکێک لە نوێنەرانی تاڵیبان لە دەفتەری سیاسی ئەم گرووپە لە دەوحەی قەتەر ڕاپۆرتی وەرگرتنی پارەی لە ڕووسەکان بۆ کوشتنی هێزەکانی ئەمریکی ڕەت کردووەتەوە و لە سەر پابەندی ئەم گرووپە بۆ ڕێکەوتننامە لەگەڵ ئەمریکا جەختی کردووەتەوە . مەلا برادەر ووتوویەتی ئێمە بە پێی ڕێکەوتننامەکە ئیزن نادەین لە خاکی ئەفغانستان لە دژی ئەمریکا یا هەر ووڵاتێکی دیکە کەڵک وەربگیرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە