ئایا ئیسرائیل هێز و توانای هێرش کردنی سەر نەوتکێشەکانی ئێرانی هەیە ؟؟؟

ئایا ئیسرائیل هێز و توانای هێرش کردنی سەر نەوتکێشەکانی ئێرانی هەیە ؟؟؟

پەیامی کورد  ...  بێنیامین ناتانیاهوو هەڕەشەی کردووە ئیسرائیل ئەو نەوتکێشانەی کە نەوتی ئێران قاچاخ دەکەن دەکاتە ئامانجی خۆی .

هەر چەندە تا ئێستا دیار نییە مەبەست لە قاچاخ کردنی نەوتی ئێران چییە .

بە پێی هەموو یاسا و ڕێساکانی نێودەوڵەتی ئێران دەتوانێ نەوتی خۆی هەناردە بکات و ئەگەر ویلایەتەیەکگرتووەکان لە یاساکانی نیودەوڵەتی کێشە درووست کردووە  و بۆ خۆی گەمارۆگەلێکی لە سەر نەوتی ئێران دا داناوە ئەمە بەو مانایە نایەت کە بڕیارەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان جیهانی هەژمار دەکرێن و ویلایەتەیەکگرتووەان و ئیسرائیل هەموو جیهان نین .

لە ڕاستیدا خۆی شتێک بە ناوی نەوتی قاچاخی ئێران بوونی نییە و هەموو نەوتی هەناردە کراوی ئێران بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ە و یاسایی هەژمار دەکرێن .

ئەوە ویلایەتەیەکگرتووەکانە کە بە بڕیارەکانی خۆی یاساکانی نێودەوڵەتی و بڕیەرەکانی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەکان پێشێل دەکات .

ئەگەر ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گەمارۆوەکانی ئەمریکا دەست دەداتە هەر کارێک و ووڵاتانی دیکەش ئەمەیان قەبووڵ کردووە بەو هۆیەیە کە هیچ ووڵاتێک لە جیهان ، هەر چەندە لێرەدا مەبەست ووڵاتانی سەربەخۆیە ، ئەم گەمارۆیانەی ئەمریکا یان قەبووڵ نییە بەڵام بە داخەوە هەندێک بە هۆی ترس لە هێزی ئەمریکا نایانەوێت ئەم هەوڵانەیان ئاشکرا و ڕوون بێت .

سەرەڕای ئەم دۆخە هیچ نەوتکێشێک وەکوو نەوتکێشی قاچاخ بەری نەوتی ئێران بوونی نییە و هەموو ئەم نەوتکێشانە نەوتکێشگەلی یاسایی و مەشرووع ن و هەرجۆرە هێرش و تەنانەت پێشگرتن لە جووڵەی ئەم نەوتکێشانە دەست بە سەر داگرتنە بە سەر یاسای نێودەوڵەتی پەیوەند بە هاتوچوونی کەشتییە بارهەڵگرەکان لە ئاوەکانی ئازاد دا هەژمار دەکرێت .

ئەگەر ئیسرائیل ییەکان تا ئێستا لە سووریا هەندێک هێرشیان ئەنجام داوە و لە لایەن ئێرانەوە ووڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە بەو هۆیەوەیە کە ئێرانییەکان لە سووریا میوانن و ئەوە ئەرتەش و دەوڵەتی سووریایە کە دەبێت کاتی گونجاو بۆ وولامدانەوە بە ئیسرائیل هەڵبژێرێت ، بەڵام وادیارە کە ئەم داستانە بوەتە هۆی ئەوەی کە ئیسرائیل خۆی بە گەورە دابنێت و ناتانیاهوو وا بیر بکاتەوە کە هەر کارێک کە دڵی بیهەوێت دەتوانێ ئەنجامی بدات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە