پەیامی کورد... ئەمڕۆ بەهای دۆلار ڕوو لەبەرزییە
هەرچەندە بڕیاربوو لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەهای دۆلار لەبەرانبەر دیناری عێراقی ڕووی لەدابەزین بكات و باس لەوەدەكرا كە بانكی ناوەندی رێكاری نوێ دەگرێتەبەر، بەڵام تاوەكو ئێستا بەهای دۆلار بەرزەو ئەوەش زیانی بەهاوڵاتیان گەیاندووە.
ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا، لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو، لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا، 100 دۆلاری ئەمریكی لە بەرانبەر 153 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەهاكەی لەچاو هەفتەی ڕابردوو ڕووی لەبەرزیەو جیاوازییەكی زۆر لەنرخی فەرمی و نرخی نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو هەیە.
جێگەی باسە، بەردەوام بانكی ناوەندی بەڵێنی دابەزینی بەهای دۆلار لە بازاڕدا بۆ نزیك لە نرخی فەرمی دەدات و تا ئێستا پێچەوانەی بەڵێنەكانی هاتۆتەدی و نرخی دۆلار لە بازاڕدا جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ نرخی فەرمی هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە