ئەمڕۆ بڕیار لە خشتەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێت

ئەمڕۆ بڕیار لە خشتەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێت

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پێشمەرگە کۆدەبنەوە و بڕیار لە خشتەی مووچەی پێشمەرگە دەدەن

بە گوێرەی زانیارییەکان بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە بەرپرسانی ژمێریاری لە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی، لەبارەی خشتەی مووچەی مانگی یەكی وەزارەتی پێشمەرگە كۆببنەوە و بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدرێت.

ئەمڕۆ لێپرسراوی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەكانی 70 و 80، سەردانی وەزارەتی دارایی دەكەن و لەبارەی خشتەی موچەی مانگی یەكی ئەمساڵ كۆدەبنەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاری كۆتایی دەدرێت بۆ خشتەی مانگی یەكی مووچە و ئەمرۆ بابەتەكە یەكلایی دەكرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە حكوومەتی ھەرێم گۆڕانكاری لە رێژەی پاشەكەوتی مووچەدا كردووە و مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی چەند وەزارەت و دەستەیەكی بە سیستمی نوێ دابەشكردووە، كە بڕی پاشەكەوت كەمكراوەتەوە و خەڵکیش بە گشتی ئەو هەنگاوەی حکوومەتی هەرێم بە هەنگاوێک باش دەزانن بۆ نزیک بوونەوە لە چارەسەری کۆتایی قەیرانی دارایی و کێشەی مووچەی فەرمانبەران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە