پەیامی کورد … داهاتی نه‌وتی عیراق له مانگی رابردوو زیاتر ٥ ملیار دۆلار بووه
لیژنه‌ی نه‌وت و وزه و سامانه سروشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داهاتی نه‌وتی عیراقی بۆ مانگی رابردوو ئاشكراكرد‌و رایگه‌یاند: داهاتی نه‌وت له مانگی 5ی ئه‌مساڵ زۆرترین داهاته له كۆتایی ساڵی ٢٠١٩ەوە تاوه‌كو ئێستا.
له ڕ‌اگه‌یه‌ندراوێكدا، لیژنه‌ی نه‌وت و وزه و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڵاویكردۆته‌وه، داهاتی نه‌وتی عیراق له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ، له به‌رزترین ئاستی خۆیدا بووه به شێوه‌یه‌ك كه گه‌یشتۆته ٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به بری ٦٢ دۆلار فرۆشراوه، ئه‌مه‌ش زۆرترین داهاته له كۆتایی ساڵی ٢٠١٩ەوە تاوه‌كو ئێستا عێراق ده‌ست كه‌وتبێت.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره بگۆڕین بۆ دیناری عێراقی ده‌كاته هه‌شت تریلیۆن دینار، له‌گه‌ڵ داهاته ناوخۆیه‌كان ده‌كاته نۆ تریلیۆن كه له‌م مانگه‌دا گه‌یشتۆته بانكی ناوه‌ندی عێراق.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی: بوونی ئه‌م پاره‌یه خه‌ونێكمان لا دروست ده‌كات كه ژیانی هاوڵاتیان و ئابوورییان باشتر ببێت، به‌ڵام له واقیعدا وانییه و، ده‌بینین نرخی دۆلار به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر بازاڕ‌و ژیانی هاوڵاتیانی عێراق هه‌یه، له‌گه‌ڵ بوونی ده‌سكه‌وتێكی زۆر له فرۆشتنی نه‌وت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بانكی ناوه‌ندی ناتوانێت كۆنترۆڵی نرخی دۆلار بكات.
غالب محه‌مه‌د ده‌ڵێت: پێوسته حكومه‌تی عێراق لێكۆڵینه‌وه له‌م بابه‌ته بكات و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی دوربخرێته‌وه‌و، كه‌سێك دابنرێت كه دوور له حیزب بێت و بتوانێت كۆنترۆڵی هه‌موو پاره‌ی عێراق بكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە