لەسێدارەدانی چوار لاوی کورد لە ڕۆژهەڵات

لەسێدارەدانی چوار لاوی کورد لە ڕۆژهەڵات

پەیامی کورد ... لەسێدارەدانی چوار لاوی کورد لە ڕۆژهەڵات

 

لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی حوکمی سێدارەی چوار هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٠ دا، حوکمی سێدارەی لانیکەم ٤ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی سنە، برووجێرد و ڕەشت جێبەجێ کراوە.

 

لە کۆی ئەو چوار کەسە کە لە سێدارە دراون و ناسنامەی تەواویان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، سەرجەمیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

 

هەروەها، زیاترین ژمارەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان کە ٢ حاڵەت بووە، لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە. کەسێک لە پارێزگای لوڕستان و کاسێکیش لە پارێزگای گیلان لەسێدارە دراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە