پەیامی کورد ... لاڤرۆف : ئەمریکا بە شێوەی ڕاستەوخۆ هەڕەشەی کوشتنی پووتین دەکات
لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : واشینتۆن پێی زیاتر لە هەموو کاتێک درێژ کردووە ، هەندێک لە بەرپرسانی پێنتاگۆن هەڕەشەی لێدانی گورزێک بۆ پەڕاندنی سەری کرێملین دەکەن ، لە ڕاستیدا ئێمە سەبارەت بە هەڕەشەی لابردنی فیزکی سەرۆککۆماری ڕووسیا قسە دەکەین .
کەسێک کە ئەم جۆرە بیرکردنەوە و تێڕوانینانەی هەیە ، دەبی تۆزێک سەبارەت بە پاشهاتگەلی ئەم جۆرە پیلانانە بیر بکاتەوە .
ئەگەری تێکهەڵچوونی چەکداری نێوان هێزە ئەتۆمییەکان بوونی هەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە