بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەی گرینگ دایە

بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەی گرینگ دایە

پەیامی کورد  ...  جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر شێواز و میكانیزمی‌ به‌شداریكردنی‌ گۆڕان له‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا لە کۆبونەوەدایە.

بەپێی زانیاریەکان، لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بەسەرپەرشتی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌، رێكخه‌ری‌ گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ لە شاری سلێمانی لە کۆبونەوەدایە.

کۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لەکاتێکدایە ئەو بزوتنەوەیە 18ی مانگی ڕابردوو رێککەوتنامەیەکی سیاسی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کابینەی نوێی حکومەت واژۆکرد، دوێنێ شەممەش جڤاتی گشتی کۆبووەوە و چەند پێشنیازێکی خستوەتە بەردەم جڤاتی نیشتیمانی لەبارەی بەشداریکردن لە کابینەی نۆیەم.

بەپێی زانیاریەکان، پێشنیازەکان جڤاتی گشتی گۆڕان له‌سه‌ر میكانیزیمی‌ به‌شداریكردنی‌ گۆڕانه‌ له‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ت و شێوازی‌ دانانی‌ كاندیده‌كانه‌ بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی‌ له‌ حكومه‌تدا رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه‌ كه‌ بدرێنه‌ گۆڕان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە