پەیامی کورد ... یەکیتی و کۆمەلی ئیسلامی ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکەنەوە
رۆژی چوارشه‌ممه شاندێكی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له سلێمانی كۆبوونه‌وه و رایانگه‌یانددەبێ ده‌سه‌ڵات بۆ یه‌كه كارگێڕییه‌كان کەم بکرێتەوە.
به گوێره‌ی راگه‌ێندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان شاندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێڕی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕابوون له پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان به‌ئاڕاسته‌ی كۆده‌نگی نیشتمانی و ئارامی سیاسی و ئابووری له‌هه‌رێم، "له‌پێناو دابینكردنی ژیان و گوزه‌رانی باشتر بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك" بە شەرتێک دەسەڵات یش کەم بکرێتەوە بۆ یەکە کارگێڕییەکان
راشیاگه‌یاندووه، پێویسته هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ، بۆدابینكردنی به‌شه بووددجه‌ی هه‌رێم و جەختكرایه‌وه كه پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم رێگاچاره‌ی خێرا بۆ دابینكردنی مووچه و قووتی هاووڵاتیان بدۆزێته‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كه له كۆۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه "له‌سه‌ر دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵات بۆ یه‌كه كارگێڕییه‌كان و كارئاسانی زیاتر بۆ پارێزگا‌و ئیداره‌كان بكرێت ، له پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری ھاووڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی".
ده‌قی ڕاگه‌ێندراوه‌ی یه‌كێتی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه:
له‌ده‌باشان لاھور شێخ جه‌نگی ھاوسه‌رۆكی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیكرد له وه‌فدێكی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
له‌دیدارێكدا كه ژماره‌یه‌ك له كارگێڕان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌ی بوون ، دواین پێشھات و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌كان تاوتوێكران، ھه‌ردوولا ھاوڕابوون ، له پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان و یه‌كخستنی ھه‌وڵه‌كان به‌ئاڕاسته‌ی كۆده‌نگی نیشتمانیی و ئیستقرای سیاسی وئابووری له‌ھه‌رێم ، له‌پێناو دابینكردنی ژیان و گوزه‌رانی باشتر بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی ھه‌رێم .
ھه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا یه‌كیتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌په‌رۆشه‌وه خستنه‌گه‌ڕی ھه‌وڵه‌كانیان خسته‌به‌رباس بۆدابینكردنی به‌شه بوددجه‌ی ھه‌رێم و ته‌ئكیدكرایه‌وه كه پێویسته حكومه‌تی ھه‌رێم رێگاچاره‌ی خێرا بۆ دابینكردنی موچه‌و قوتی ھاووڵاتیان بدۆزێته‌وه
ھه‌روه‌ك جه‌ختیشكرایه‌وه له‌سه‌ر دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵات بۆ یه‌كه كارگێڕییه‌كان و كارئاسانی زیاتر بۆ پارێزگا‌و ئیداره‌كان بكرێت ، له پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری ھاووڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی .
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌فدی میوان پیرۆزبایی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیان گه‌یانده سه‌رۆكایه‌تی و سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتیی و ستایشی رۆڵی له‌مێژینه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال _ یان كرد له بنیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندرووست و ھاوسه‌نگ ھه‌روه‌ھا سوپاسی لاھور شێخ جه‌نگی - یشیان كرد كه ھاوكارو پشتیوان بووه بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە