TR KU SO
FB X
Aborî

بڕیارەکەی ترەمپ لەبارەی ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە

📅 09 Mayıs 2018 16:37

دوای بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و گەڕاندنەوەی گەمارۆ بەسەر ئابووریی ئەم وڵاتە، نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا بەرزبووەوە.

 

کشانەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، کە ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە گەشە بە کەرتی نەوتی بدات و ئاستی بەرهەمهێنان لە داهاتوودا بۆ چوار ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئایاری 2018، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەڕێژەی لە 2.47% بەرزبووەوە؛ لە ئاستی 76 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها یەک بەرمیل خاوی تەکزازیش بەڕێژەی لە 2.29% بەرزبووەوە، لەئاستی 70 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

بەگوتەی شارەزایانی دارایی، گەڕانەوەی گەمارۆکان بۆسەر ئێران دەبێتە هۆکاری کەمبوونی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بە بڕی 200 بۆ 300 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەوەش خستنەڕووی نەوت لەبازاڕدا کەم دەکات و پاڵپشتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکات.

 

Paylas: