لیرەی تورکی داڕمانێکی مێژووی بەرامبەر دۆلار تۆمارکرد
پەیامی کورد... لیرەی تورکی داڕمانێکی مێژووی بەرامبەر دۆلار تۆمارکرد
ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی فشارەکانی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، بەهای لیرەی تورکی ئاستێکی نزمی پێوانەیی تۆمارکرد و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ٢٧٢٣ تێپەڕاند، بەمەش زیانەکانی ساڵانە بۆ زیاتر لە ٪٣١ بەرزبووەوە ، لە کاتێکدا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو لیرە بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.
پاڵپشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ سیاسەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود، وێڕای بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بووە هۆی دروستبوونی قەیرانی دراو لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١، هەروەها لە ساڵی ڕابردوودا هەڵاوسانی بۆ سەرووی ٨٥ ٪ زیادکرد.
حافیزا ئەرکان پارێزگاری بانکی تورکیا کۆمەڵێک ڕێوشوێنی ئاشکرا کرد، بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی لیرە، هەڵوەشاندنەوەی کەمترین مەرجی سوود کە ڕێگە بە بانکەکانی تورکیا دەدات ڕێژەی سوودی کەمتر پێشکەش بکەن، قایمقامیەتی ناوەندیی تورکیا دووپاتی کردەوە کە ئامانجی ڕێوشوێنە نوێیەکان بۆ زیادکردنی خواستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیە بۆ لیرەی تورکی.
زۆرێک لە ئابووریناسان هۆکاری دابەزینی دووبارەی دراوی تورکیا، سەرەڕای بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود بۆ ئاستێکی بێ وێنە بۆ ماوەی نزیکەی دوو دەیە بە ڕێژەی ٪٣٠ دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە ڕێژەی سوود هێشتا لە ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی وڵات کە ٪٦٠ کەمترە.
دوێنێ دووشەممە، بەهای دۆلار لە جیهان گەیشتە بەرزترین ئاستی لە دوای مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٧ ەوە و گەیشتە ١٠٦.١و ئەمڕۆش ١٠٦.٠٣ پلەی تۆمارکرد.
هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوە بانکییەکانەوە بڵاویکردەوە، هەفتەی ڕابردوو یەدەگی نێودەوڵەتی بانکی ناوەندی تورکیا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە نزیکەی ٢٤ ملیار دۆلار، ئەمەش بەردەوامە لە بەرزبوونەوە دوای ئەوەی بانکەکە دەستوەردانی لە بازاڕی دراوی بیانی ڕاگرت.
هەروەها کۆی یەدەگەکانی لە ٢٢ی ئەیلوولەوە نزیکەی چوار ملیار دۆلار زیادیکردووە بۆ نزیکەی ١٢٥.٥ ملیار دۆلار، بەپێی حیساباتی بانکدارەکان بە پشتبەستن بەو پێوەرانەی کە بانکی ناوەندی دەریانکردووە.
یەدەگی پاکی نێودەوڵەتی لە مانگی تەمموزدا گەورەترین زیادبوونی هەفتانەی بەخۆیەوە بینیوە کە ٨.٥ ملیار دۆلار بووە.